25
زووم..
ئەنجومەنى سەربازیی مەنبج، ئیدانەی تەقینەوەکەى مەنبج دەکات و بە کارێکی تیرۆریستى ناوی دەبات و پەنجەى تۆمەت بۆ تورکیا رادەکێشێت.
ئەنجومەنەکە لەسەر تەقینەوەکانى دوێنێی مەنبج، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و نوسیویەتى، تەقینەوە تیرۆریستییەکەى مەنبج ئیدانە دەکەن کە ئێوارەی دوێنێ لە شارەکە روویدا.
دەشڵێن، تێوەگلانی هێزەکانمان لەو کارە تیرۆریستییە رەتدەکەینەوە و داواکارین ئەو دەستە لەنێو ریزەکانى بەکرێگیراوانی داگیرکەری تورکیا زوو بەزوو ئاشکرابکرێت.
کردەوە تاوانکارییەکانیان و کوشتن و تاڵانکردن و ترساندنی خەڵکی مەدەنی، لەسەر دەستى چەکدارانى تورکیا لە مەنبج لە زیادبووندایە.