34
زووم..
شەپۆلێکى بەفر و باوبۆران رۆژهەڵاتى کوردستانى گرتووەتەوە، کەشناسیی ئێران هۆشدارى دەداتە هاووڵاتیان و رایگەیاند، ئەمڕۆ بارانەکە بەخووڕ دەبێت.
شەپۆلەکە پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان و سنە و ورمێی گرتووەتەوە، پێشبینى دەکرێت، تاوەکو رۆژى دووشەممە بەردەوام بێت.
کەشەکە گەیشتووەتە ئاستێک زۆرینەى قوتابخانەکان لە رۆژهەڵاتى کوردستان داخران و ئاستەنگ بۆ هەندێک لە گەشتە ئاسمانییەکانیش دروستبووە.
لەگەڵ شەپۆلەکەدا سەرماوسۆڵە رووى لەوێ کردووە و تەمومژ هەیە و زۆرێک لە رێگەوبانەکانی ناوچەکە ئاستى بینین تێیدا کەمبووەتەوە، بۆیە کەشناسی داوا لە هاووڵاتیان دەکات خۆیان لە گەشتی ناپێویست بەدوور بگرن.