12
زووم..
سەرۆکی ئەڵمانیا بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی وڵاتەکەی و هەڵبژاردنی پێشوەختە لە 23ـی مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو.
بڕیارەکەی فرانک شتاینمایەر، سەرۆکی ئەڵمانیا دوای بڕیارێکی چاوەڕوانکراوی کۆتایهاتنی هاوپەیمانێتی حکومەت و دەنگدان بە وەرگرتنەوەی متمانە لە ئۆلاف شۆڵز راوێژکاری ئەڵمانیا بوو.
فرانک شتاینمایەر لە وتارەکەیدا دوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی وڵاتەکەی گوتیشی، سەقامگیری سیاسی لە ئەڵمانیا بۆ ئەوان لەپێش هەموو شێتکەوەیە.
بەگوێرەی ئەنجامی راپرسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی داهاتوو، پارتی پارێزگارانی ئۆپۆزسیۆن ئەگەری زۆری سەرکەوتنی هەیە و پێش پارتی ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیای راستڕەوی توندڕەو و پارتی سۆسیال دیموکرات بە سەرۆکایەتی شۆڵز بکەوێت.