29
زووم..
دەسەڵاتدارانی مالی رایانگەیاند، بەهۆی ژێر ئاوکەوتنی بەلەمێک لە کەنارە ئاوییەکانی مەغریب 70 کۆچبەر بێسەروشوێنن و 11ی دیکەش رزگار کران.
حکومەتی مالی لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەلەمەکە 80کۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو، کە بەرەو ئیسپانیا بەرێکەوتبوو، بەڵام لە کەنارە ئاوییەکانی مەغریب بەهۆی کێشەیەکەوە ژێرئاو کەوت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، 70 کۆچبەر تا ئێستا بێسەروشوێنن کە 25یان هاووڵاتی مالین، هەروەها توانراوە 11 هاووڵاتی رزگار بکرێن.
بە گوتەی رێکخراوی کامیناندۆی ئیسپانی لە ئەمساڵدا، زیاتر لە 10 هەزار و 400 کۆچبەر لە دەریادا گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێن بوون، کە ئەمەش پێوانەیەکە پێشتر تۆمار نەکراوە.