21
زووم..
باوەڕ باسى، جێگرى سەرۆکى کۆمەڵەى هۆتێل مۆتێلى گەشتوگوزارى دهۆک لەبارەى هاتنى گەشتیار بۆ دهۆک دەڵێت، سەردانى گەشتیاران لە ئاست چاوەڕوانییەکانى ئەواندا نییە، هۆکارەکەش ئەوەیە ئیدارەى پارێزگاى دهۆک هیچ ئامادەکاری و پلانێکیان نەکردووە بۆ هاتنى گەشتیار بۆ سەرى ساڵ.
دەشڵێت، کەرتى گەشتیارى لە دهۆک ساڵ لە دواى ساڵ خراپتر دەبێت و خەریکە بەتەواوى نامێنێت، بەهۆى بێ پلانییەوە.