21
زووم..
بانکی نێودەوڵەتی پێشبینییەکانی بۆ گەشەی ئابووری چین لە ساڵی داهاتوودا بەرزکردەوە و رایگەیاند کە ئابووریی ئەو وڵاتە لە رێڕەوێکی باشدا بەرەوپێش دەچێت.
ئەم گۆڕانکارییە بۆ چەندین هۆکاری جۆراوجۆر دەگەڕێتەوە، وەک بەرزکردنەوەی هەناردەکردن و هاوکارییەکانی حکومەت بۆ کەرتە جیاوازەکانی ئابووری چین کە وایکردووە پێشبینییەکان لە سەدا چوارەوە بۆ چوارونیو بەرزبکرێتەوە.
بانکی نێودەوڵەتی هەروەها دەڵێت: ئابووریی چین ئەمساڵ نزیکەی %5 گەشەی کردووە و حکومەتی چین توانیویەتی ئەو ئامانجەی کە بۆ ئەمساڵ داینابوو بەدەستی بهێنێت.
ئابووریی چین لە ساڵانی رابردوودا یەکێک لە خێراترین گەشەکانی مێژووی جیهانی تۆمار کردووە و لە زۆربەی بوارەکاندا پلەی یەکەمی جیهانی بەدەستهێناوە.