زووم..
ئاراش ئاریانژاد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئاوی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت: تێکڕای ئاستی بەنداوەکان گەیشتووەتە %44ئەمەش زیادبوونێکی بەرچاوە بە بەراورد بە ساڵی رابردوو کە %37بوو.
ئاریانژاد لە گوتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێری فارس رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکی پاییزەوە، چوار جار بارانبارین لە پارێزگاکەدا هەبووە، کە لە ئەنجامدا 131 ملم باران باریوە، کە بە رێژەی %68زیاترە لە بارانبارینی ساڵی رابردوو.
ئاریانژاد سەبارەت بە بارودۆخی بەنداوی قشڵاقی سنە گوتی: ئەم بەنداوە جگە لە دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ سنە و گوندەکانی، بۆ بەرگری مەترسییەکانی ژینگە گرنگە.
لەگەڵ بارانبارین لە زستاندا، پێشبینی دەکرێت زۆربەی بەنداوەکان پڕببنەوە و بەنداوی قشڵاقیش سەربڕێژێت و پارێزگای سنە بە دوو سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە، دابینکردنی ئاوی جێگیر مسۆگەر دەکات.