26
زووم..
سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای سەردانی شاندەکەی عێراق بۆ دیمەشق و کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتی ئیدارەی نوێی سوریا دەڵێت، حکومەتی عێراق رێز لە ئیدارەی سورییەکان دەگرێت و چاوی لە پرۆسەیەکی سیاسی گشتگیرە لەگەڵ ئەو وڵاتە.
محەمەد شیاع سودانی دەشڵێت، بۆچونی خۆیان لەبارەی دۆخی ئێستای سوریاوە گەیاندوەتە ئیدارەی نوێی سوریا و سوورن لەسەر هەماهەنگیکردن لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان.
سودانی رەتیدەکاتەوە ماهیر ئەسەد برای بەشار ئەسەد سەرۆکی رژێمی پێشووی سوریا هاتبێتە خاکی عێراق و ئەسەدیش داوای هیچ دەستوەردانی سەربازی لە عێراق نەکردووە.