زووم..
ئەنجومەنی سەربازی مەنبج کە بەشێکە لە هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە لە راگەیەندراوێکیدا دەڵێت، لەدوێنێوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە باشوری رۆژهەڵاتی مەنبج گرووپەکانی تورکیا هێرشی بەرفراوانیان کردوەتە سەر شەڕڤانانیان لەناوچەکە.
دەشڵێت، بەڵام لەلایەن شەڕڤانانەوە بە توندی وەڵامی هێرشەکان دراوەتەوە و لەئەنجامدا 22 چەکداری ئەو گرووپانەیان کوشتوە و 25ـی دیکەشیان برینداربوون.
ئاماژەی بەوەش کردوە، شەڕڤانانەکانیان چەندین تانک و زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازیی چەکدارەکانیان تێکشاندوە و زیانی زۆریان بە چەکدارانی گرووپەکانی تورکیا گەیاندوە و لەناوچەکە ناچاریان کردون بەهەڵاتن.
هاوکات روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژاڤا بەهەماهەنگی هێزەکانی هاوپەیمانان لە شاری جنینی دەوروبەری دێرەزوور ئۆپراسیۆنێکیان ئەنجامداوە و چوار چەکداری داعشیان دەستگیرکردوە و دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیشدا گرتوە.