زووم..
دوای ئەوەی شاندی باڵای هەواڵگریی عێراق لە دیمەشق، دیداریان لەگەڵ ئەحمەد شەرع فەرماندەى گشتیی ئیدارەى نوێی سوریا ئەنجامدا، ئەوەى بووە جێی مشتومڕی نێو میدیا و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، دەمانچەى ژێر چاکەتەکەى ئەحمەد شەرع بوو، لە کاتى
باوەشکردنى حەمید شەتڕی، سەرۆکى دەزگای هەواڵگری عێراق، دەرکەوت.
دەمانچەى ژێر چاکەتەکەى ئەحمەد شەرع، بووە جێی سەرنجی میدیا عەرەبی و جیهانییەکان.
لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانیش دەپرسن، بۆچی شەرع لەم کۆبوونەوە تایبەتەدا دەمانچەی هەڵگرتووە و لە کۆبوونەوەکانی دیکەیدا سەرنج نەدراوە چەکى هەڵگرتبێت.
هەندێک وەک نەبوونى متمانە بە عێراقییەکان هەڵگرتنى دەمانچەکیان لێکدایەوە، هەندێکی دیکەش دەڵێن، دیدارەکە دیدارێکی هەستیار و هەواڵگریی بووە و ماف دەدەن بە شەرع ئەو کارەى کردووە.
شارەزایانى پرۆتۆکۆلە سیاسییەکانیش دەڵێن، دیدارەکە فەرمییە و هێزی چڕ و پڕی ئەمنی هەردوولا ئامادەیی هەبووە و هەڵگرتنى دەمانچەکەى شەرع کارێکی نابەجێ بووە.