زووم..
کەشناسیی هەرێم، پێشبینى دەکات ئەمڕۆ ئاسمان هەورى تەواو دەبێت، سەرەتا نمە باران و بارانى مامناوەند لە سنورى پاریزگاى دهۆک و ئیدارەى سەربەخۆى سۆران دەبارێت، پاشان بۆ کاتەکانى نیوەڕۆ بەدواوە کاریگەریەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت.
کەشناسیی پێشبینى دەکات، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنووریەکان بەفر بارین دەبێت، بۆ کاتەکانی شەو رێژەی دابارین زیاد بکات و هەندێک جار دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران.
پلەکانی گەرما بە نزیکەی یەک تـــــا سێ پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
بەهەمانشێوە بەگوێرەی پێشبینیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە کاتەکانی بەیانیدا نمە باران لە هەندێک ناوچە دەبارێت. دەشڵێت، هەندێک کات لە ناوچە شاخاویەکان بارانی مامناوەند دەبارێت
لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کۆتایی بەم شەپۆلە باران بارینە دێت.
راشیگەیاندوە، پلەکانی گەرماش سێ پلە نزم دەبنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.