22
زووم..
کەشناسیی ئێران رایگەیاند: بارانێکی بەلێزمە زۆربەی شارەکانی پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، سنە و ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دەگرێتەوە. هەروەها پێشبینی دەکرێت لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و بەتایبەت کوێستانەکانی زاگرۆس بەفر ببارێت.
کەشناسیی ئێران ئاماژەی بەوەش کردوە، ئەم شەپۆلی بارانە رۆژی شەممە زۆر بەهێز دەبێت و ئەگەری لافاو هەیە و پێشبینی دەکرێت ئەم شەپۆلە تا رۆژی دووشەممە بەردەوام بێت.
دەشڵێت، بەهۆی دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما و زیادبوونی تەمومژەوە لە رێگەی مەهاباد بۆ ورمێ بینین بۆ پێنج مەتر کەمبووەتەوە، بۆیە کەشناسی ئێران داوا لە گەشتیاران دەکات خۆیان لە گەشتی ناپێویست بەدوور بگرن.