17
زووم..
بەیانی ئەمڕۆ شەپۆلێکی بەفر بارین رووی لە چەند پارێزگایەکی باکووری کوردستان کرد و کەشناسی تورکیاش هۆشداری داوە شەپۆلەکە ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێت.
بەگوێرەى هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵو، بەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان شەپۆلێکی سەرما و بەفربارین دەستیپێکردووە. بەدەر لەوەش بەفربارین هەریەک لە پارێزگاکانی بەدلیس، وان، ئەردەخان و موشی باکووری کوردستانی گرتووەتەوە و لە هەندێک شوێندا پلەکانی گەرما بۆ خوار ١٠ پلە لە ژێر سفرەوە دابەزیوە.
کەشناسی تورکیا راشیگەیاندووە، بەدەر لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان لە چەند پارێزگایەکی تورکیاش لەمڕۆوە شەپۆلی بەفربارین دەستپێدەکات.