22
زووم..
نۆیەمین کۆنگرەى یەکگرتووى ئیسلامیى لە هەولێر دەستیپێکرد و 851 ئەندام مافى بەشداربوونیان هەیە.
لە ماوەی بەڕێوەچونی کۆنگرەکەدا ئەمینداری گشتی و ئەندامانی سەرکردایەتی و ئەندامانی دەستەی باڵای چاودێری هەڵدەبژێردرێن.
بۆ ئەمینداری گشتیش تا ئیستا هیچ کاندیدێک نیە بچێتە رکابەری ئەمینداری گشتی، ئێستا چاوەکان لەسەر ئەوەن مامۆستا سەڵاحەدین بەهادین ببێتەوە بە ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی لەماوەی 31 ساڵەی دامەزراندنیەوە تا ئێستا دوو ئەمینداری گشتی هەبووە.