17
زووم..
بەشداربوویەکى پڕۆژەیەکى بازرگانى لە رێگەى ئۆنلاینەوە بە زوومى گوت، لە رێگەى پڕۆژەیەکى بازرگانى ئۆنلاینەوە زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلاریان بە فێڵ خوراوە و سکاڵایان تۆمارکردووە.
دەشڵێت، ئەوان زیاتر لە دوو هەزار و 600 بەشداربوون و لە رێگەی بەرنامەیەکەوە کە لە کوردستانەوە کارا بووە و زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلار خوراوە.
وتیشی: سکاڵایان لە بنکەى پۆلیس تۆمارکردووە، ئەو کەسانەى بازرگانییەکەیان کردووە و هەڵهاتوون بۆ دەرەوەى کوردستان.
دەشڵێت، سەرەتا پارەى باشیان پێداون و تا وایان لێکردوون پارەى زیاتر بکەنەوە پڕۆژە بازرگانییەکەوە.