15
زووم..
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەى 52 قاچاخچی و 656 کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران.
بەگوێرەى هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵو، عەلی یەرلیکایا وەزیری ناۆی تورکیا رایگەیاندووە، لەو قاچاخچیانەى دەستگیرکراون 32یان بیانی بوون و تەواوى کۆچبەرەکانیش لەپاش رێکارە یاساییەکان سنورداش دەکرێنەوە.
یەرلیکایا راشیگەیاندووە، لە تەوای پارێزگاکانی وڵاتەکەى ئۆپراسیۆنیان بۆ دەستگیرکردنی کۆچبەری نایاسایی ئەنجامداوە و لە کاتی پشکنینەکاندا کە 26 هەزار و 456 کارمەندی هێزە ئەمنییەکان بەشدارییان لە ئۆپراسیۆنەکان کردووە، 402 هەزار و 609 پشکنینی ناسنامە ئەنجامدراوە.