17
زووم..
بەهۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە نزیکەی 50 کەس کوژران، کە پێنجیان کارمەندی تەندروستین.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان رایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی ئیسرائیلەوە پێنج کارمەندیان کوژراون، کە پزیشک و پسپۆڕی تاقیگەیی و کارمەندی فریاگوزاری لەنێو کوژراوەکاندان.
لەلایەکی دیکەوە بەرگری شارستانی غەزە رایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر باڵەخانەیەک لە رۆژئاوای غەزە 13 هاووڵاتی کوژران و 40ی دیکەش کەوتونەتە ژێر داروپەردووی باڵەخانەکە.