زووم..
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەندین پێگەی حوسییەکانیان لە یەمەن بە ئامانج گرت و بەهۆیەوە شەش کەس کوژران.
بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، لە کاتی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی سەنعا، بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەناو فڕۆکەخانەکەدا بووە، هەروەها کارمەندێکی فڕۆکەکەیان برینداربووە.
لەلایەکی دیکەوە کەناڵی مەسیرەی حوسییەکان رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانەوە شەش کەس کوژراون.
هاوکات سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، حوسییەکان بە مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل بەڵام مووشەکان تێکشکێندراون.
سوپای ئیسرائیل راشیگەیاند، بە 100 فڕۆکەی جەنگی بۆردومانی فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی سەنعا و بەندەری حودەیدەی لە یەمەن و رەئس عیسا و وێستگەى کارەبای حوزەیزە و چەندین ئامانجی سەربازی حوسییەکانیان لەنێوبردووە.