19
زووم..
نەتەوەیەکگرتوەکان دەڵێت، لە سوریا نزیکەی 730 هەزار ئاوارە لە خێوەتگە سەربازییەکانی رۆژئاوای ئەو وڵاتە نیشتەجێ کراون و دۆخیان بە هاتنی زستان خراپتر بووە.
نوسینگەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری مرۆیی رایگەیاند، زیاتر لە 200 خێوەتگە لە ئیدلب و گوندەوارەکانی حەلەب بەهۆی باران و لافاوەکانی ئەم مانگەوە زیانیان پێگەیشتووە.
دەشڵێت، بەهۆی رەشەبا و باو بۆرانەوە زیاتر لە هەشت هەزار و 800 خێوەتگە رووخاون.
لە کۆتایشدا رایگەیاندووە، دۆخی ئاوارەکانی سوریا بەهاتنی زستان خراپتر بووە و پێویستیان بە هاوکاری زیاترە.