21
زووم..
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر خۆی کێشا بە پردی ناوگەلی لە سەیرانگەی گەلی عەلی بەگ و بەهۆیەوە رێگای چوون و هاتنی داخست. هاتوچۆی سۆرانیش دەڵێت، %85ـی پردەکە پەکیکەوتووە و مەترسی رووخانی هەیە.
زوومی سۆران رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلەکە خۆی کێشاوە بە پردی ناوگەلی لەسەر رێگای هامڵتۆن و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی بە سەختی برینداربووە و پردەکەش داخراوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، پردەکە زیانی زۆری پێگەیشتووە و ناتوانرێت بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل بەکاربهێنرێت و کە هەولێر و ئیدارەی سۆران و حاجی ئۆمەران پێکەوە دەبەستێتەوە.
کاروان میراودەلی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بە زوومی راگەیاند پردەکە لە ئێستادا ناتوانرێت بەکاربهێنرێت و %85ـی بێکەڵک بووە.