زووم..
لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی سنە 111 کەسیان رزگار کردووە کە لە ناو بەرزکەرەوەکاندا گیریان خواردبوو.
ئازاد تەهماسبی، بەرپرسی رێکخراوی ئاگرکوژێنەوەی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، کە زۆرینەی حاڵەتەکانی گیرخواردنی خەڵک لەناو بەرزکەرەوەکان لەم ماوەیەدا بەهۆی پچڕانی بەردەوامی کارەبا بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، رزگارکردنی خەڵک لەکاتی پچڕانی کارەبادا رەنگە کاتی زۆر بخایەنێت و داوای لە هاووڵاتیان کرد کە بە تەنها یان بێ مۆبایل بەرزکەرەوە بەکارنەهێنن، چونکە لەوانەیە و بۆ ماوەیەکی زۆر بێسەروشوێن بن و کەس نەزانێت لەکوێن.
تەهماسبی دەڵێت، تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی خنکاندنی خەڵکەوە نەبووە و خەڵک دەتوانن لە ئەگەری هەر حاڵەتێکی گیرخواردن لەناو بەرزکەرەوەدا پێوەندی بە ئاگرکوژێنەوە بکەن.