21
زووم..
بەگوێرەى راپۆرتێکی دەزگای ئاماری تورکیا ژمارەى ئەو ژنانەى کە بەبێ ترس بە شەقامەکاندا دەڕۆن و پێیانوایە شەقامەکانی تورکیا سەلامەتن زیادیکردووە.
بەگوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى جمهورییەت لە راپۆرتەکەی دەزگای ئاماری تورکیا هاتووە، لە ماوەى 19 ساڵدا ژنان زیاتر متمانەیان بە خۆیان هەیە بەوەى پێشتر سەدا 37ی ژنان پێیانوابووە شەقامەکان ئاسایشیان هەیە، بەڵام لە ئێستادا سەدا 57ى ژنان لەو باوەڕەدان شەقامەکانی تورکیا سەلامەتن بۆیان.
بەگوێرەى راپۆرتێکی پلاتفۆڕمی تاوانەکانی دژبە ژنان رادەگرین، لەماوەى 11 مانگی ئەمساڵدا 532 ژن لە تورکیا و باکووری کوردستان لەلایەن پیاوانەوە کوژراون.