زووم..
لە نوسراوێکدا 118 کارمەندی تەندروستی دیالە بە شێوەی تەنسیب گواستراونەتەوە بۆ تەندروستی گەرمیان، ئەمەش ناڕەزایی کارمەندانی خۆبەخشی دانەمەزراوی گەرمیانی لێکەوتەوە.
لە چەند نوسراوێکدا، کە بەرواری سەرەتای ئەم مانگەی لەسەرە، ئاماژە بە گواستنەوەی کۆمەڵێک کارمەندی تەندروستی لە دیالەوە بۆ گەرمیان کراوە، کە ژمارەیان 118 کارمەندی تەندرووستی دیالەیە و تەنسیب کراون بۆ گەرمیان.
دوای ئاشکرابوونی ئەو بڕیارە، ناڕەزایی کارمەندانی خۆبەخشی تەندروستی دانەمەزراوی گەرمیانی لێکەوتووەتەوە، کە چەندین ساڵە خۆبەخشانە کاردەکەن و دانەمەزراون.
کارمەندانی خۆبەخشی گەرمیان چەند ساڵێکە لە نەخۆشخانە و کەرتەکانی تەندروستی حکومەتی هەرێم بۆشاییەکانی کەرتە تەندروستیییە حکومییەکانیان بە شێوەیەکی خۆبەخش پڕکردووەتەوە و چەندین جاریش خۆپشاندانیان کردووە و داوای دامەزراندیان کردووە، بەڵام بێ وەڵام ماونەتەوە.