کفرى بە گۆڵێک لە چەمچەماڵى بردەوە و بەکاتى گەشتە لوتکەى ریزبەندى، زانکۆى جیهان و شۆڕجە و سێمێڵیش براوەبوون.
ئەمڕۆ چوار یارى لە هەفتەى سێیەمى خولى پلە یەکى تۆپى پێى کوردستان بەڕێوەچوون، یانەى کفرى لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر لە یانەى چەمچەماڵى بردەوە.
یانەى زانکۆى جیهانیش لەبەردەم هاندەرانیدا، بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر سەرکەوتنى بەسەر یانەى دهۆک بەدەستهێنا.
لە یارییەکى پڕ گۆڵیشدا، یانەى بازیان لە یاریگاى خۆیدا، بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە پێنج گۆڵ بە یانەى شۆڕجە دۆڕا، یانەى سێمێڵیش بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر لە یانەى تەناهى بردەوە و تامى یەکەم بردنەوەى کرد.
بەم ئەنجامانە، کفرى بە شەش خاڵ و بەکاتى سەرکەوت بۆ پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکە، زانکۆى جیهانیش بەهەمان خاڵ و بەکاتى خۆى گەیاندە پلەى دووەم، شۆڕجەش بەکاتى سەرکەوت بۆ پلەى سێیەم.