18
زووم..
لە نامەیەکی کراوەدا بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، 191 پارێزەری ئێرانی داوای راگرتنی هێرشی گروپەکانی تورکیا بۆسەر رۆژاڤا دەکەن.
ئەو پارێزەرانە نامەکەیان ئاراستەی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەوروپا و ئەنجومەنی ئاسایش و دامەزراوە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکانی دیکە کردووە.
داوایان کردووە، شاندێکی سەربەخۆ بنێرن بۆ بەدواداچوون و تۆمارکردنی تاوانەکانی تورکیا لە رۆژاڤای کوردستان.
هەروەها داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی کردووە، دەستبەجێ هەنگاو بنێت بۆ راگرتنی ئەو هێرشانە و لێپرسینەوە لە تورکیا لەبەرامبەر پێشێلکردنی بنەماکانی مافی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکان.