17
زووم..
شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراق چووە سوریا و لەگەڵ ئەحمەد شەرع فەرماندەی گشتیی ئیدارەی نوێی سوریا کۆبووەوە.
باسم عەوادی گوتەبێژی حکومەتی عێراق لەو بارەیەوە گوتی، شاندەکە بە سەرۆکایەتیی حەمید شەتری سەرۆکی دەزگای هەواڵگری لە دیمەشق لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا کۆبووەتەوە.
هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی دوا گۆڕانکارییەکانی گۆڕەپانی سوریا و پاراستنی سەقاگیری سنووری هاوبەشی نێوان عێراق و سوریا کردووە.