زووم..
سەلوا ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە پێکهاتەی عەرەبی سکاڵاکەی دژی یاداشتی سەرۆککۆمار بۆ دەستبەکاربوونی رێبوار تەها پارێزگای کەرکوک تۆمارکردبوو.
دوای هەڵبژاردنی پارێزگای کەرکوک لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکەوە، سەرۆککۆمار مەرسومی کۆماری بۆ دەستبەکاربونی دەرکرد، ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکیش سکاڵاکاری تۆمارکردوە و دەڵێت، راکان جبوری سەرۆکی تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکە و بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کە لە هۆتێل رەشیدی بەغدا بووە ئاگادار نەکراونەتەوە، بۆیە هەڵبژاردنی ئەنجومەن و پارێزگار پێشلکردنی یاسای هەموارکراوی ئەنجومەنی پارێزگاکانە.
د.عوسمان سەلمان عەبدوی سەرۆکی دادگای کارگێڕی لەنوسراوەکەید دەڵێت، بۆیان نەسەلماوە رێوشوێنەكان هیچ سەرپێچییەكی یاسایی تیادابێت، بۆیە دادگا بڕیاریداوە بە رەتكردنەوەی سكاڵاكە، بەهۆی نەبوونی هیچ پاڵپشتیەكی یاسایی.