65
مانشێتی رۆژنامە فارسییەکانی ئەمرۆ سێشەممە، 29ی تشرینی دووەمی 2022
ئارمان ئێمروز
- 583 کەس، کە لە شارە جیاوازەکان دەستگیرکرابوون ئازادکران
- سێ وەزیر بانگهێشتی پەرلەمانی ئیران دەکرێن
- باڵیۆزی ئەڵمانیا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا
ئێعتێماد
- بەنداوەکانی ئێران بێ ئاون
- ئەگەری هەیە تەمەنی خانەنشینی لە ئێران زیاتر بکرێت
- داوای گۆڕینی سیستمی سەرۆکایەتی بۆ پەرلەمانی دەکرێت
ئیتلاعات
- لە ئێران بارانبارین 28% کەمی کردووە
- دەرمانی منداڵان لە ئێران کەمی کردووە
- بودجەیەکی دیاریکراو بۆ ناوچە گەشتیاریەکانی ئێران دابین دەکرێت
موستەقل
- ئێران لەگەڵ هیچ رێکخراوێکی جیهان بۆ لێکۆلینەوە لە خۆپیشاندانەکان کار ناکات
- 80٪ی ئەو ژنانەی ئالودەی مادە هوشبەرەکان بوون، داوا دەکەن رزگار بکرێن
- داوا دەکرێت، وەرزش لە سیاسەت جیابکرێتەوە