20
زووم..
خۆبەخشانی تەندروستیی گەرمیان لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان گردبوونەوە و داوای دامەزراندنیان کرد.
زوومی گەرمیان گواستییەوە، لەلایەن پەرلەمانتارێکەوە بەڵێنی دامەزراندن بە خۆبەخشەکان دراوە، بەڵام لە پارێزگای دیالەوە کارمەندی تەندروستیان بە شێوەی تەنسیب لەشوێنی خۆبەخشەکان داناوە.
نوێنەری خۆبەخشانی تەندروستیی گەرمیان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.