21
زووم..
راپۆرتی وەزارەتی کار و چاودێریی کۆمەڵایەتی ئێران دەریدەخات لە نێوان ساڵانی 2016 بۆ 2022 هەژاریی کرێچییەکان بە رێژەی%48 زیادی کردووە.
لە ساڵی 2022 دا زیاتر لە یەک ملیۆن کرێچی لە شارەکان و 75 هەزار ماڵ لە گوندەکان تووشی هەژاری و کێشەی نیشتەجێبوون بوونەتەوە.
ئەم راپۆرتە جەخت لەوە دەکاتەوە هەژاری خانووبەرە بە شێوەیەکی سەرەکی دیاردەیەکی شارەکانە و%82ی کرێچییەکان لە ناوچە شارییەکان دەژین و تەنها %18ی کرێچییەکان لە گوندەکان نیشتەجێن.
راپۆرتەکە دەڵێت کە زۆرینەی بنەماڵە کرێچییەکان بەهۆی کرێی زۆرەوە توانای دابینکردنی پێداویستییەکانی دیکەیان نییە و لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.