19
زووم..
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد، لە رووبەڕووبوونەوەی سەربازانی سوپای پێشوو لە تەرتوس 17 کەس کوژراون.
شەڕ و پێکدادانەکان کاتێک سەریانهەڵداوە، چەکدارانی تەحریری شام هەوڵی دەستگیرکردنی محەمەد کنجۆ سەرۆکی دادگای مەیدانی و ئەفسەری سوپای پێشوویان داوە، کە لە ئەشکەنجەدانی و کوشتنی زیندانیانی سەیدنایا تێوەگلاوە.
بەهۆی شەڕەکەوە ١٤ کارمەندی هێزی ئەمنیی ئیدارەی نوێی سوریا و ٣ چەکداری سوپای پێشووی سوریا کوژراون.
لەلایەکی دیکەوە، محەمەد عەبدولرەحمان وەزیری ناوخۆی حکومەتی کاتی سوریا رایگەیاند لە بۆسەیەکی سەربازانی سوپای پێشوو لە تەرتوس 10 کارمەندی هێزە ئەمنییەکانی وەزارەتی ناوخۆ برینداربوون.