زووم..
بەڕێوەبەرایەتیی کاروبارى مادە هۆشبەرەکان بە هاوکاریی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ماوەی دوو ساڵدا چل هەزار کەسیان لە بازرگان و بەکارهێنەرانی مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکردووە.
ئەم زانیارییە رۆژنامەی مەدا بڵاویکردووەتەوە و لە زارى بەڕێوەبەرایەتیى کاروبارى مادە هۆشبەرەکان و بە هاوکاریی لایەنە پەیوەندیدارەکان 230 باندی نێودەوڵەتیی مادەى هۆشبەریان هەڵوەشاندووەتەوە.
بەگوێرەى راپۆرتێکى وەزارەتى ناوخۆ کریستاڵ بەڕێژەى لەسەدا 37 بەکاردەهێندرێت و دواتر کپتاگۆن دێت بە رێژەی لەسەدا 34 و مادەکانی دیکەش بە رێژەی سەدا 28 بەکاردەهێنرێت.
فازڵ غەڕاوی، بەڕێوەبەری ناوەندیی ستراتیژى بۆ مافەکانى مرۆڤ دەڵێت، عێراق لەبەردەم مەترسییەکى گەورەى مادەى هۆشبەردایە، سەرەڕای ئەوەى تەنها لە ساڵی رابردوودا سزاى سێدارە بۆ حەوت هەزار بازرگانى مادەى هۆشبەر دەرکراوە، ئەوانى دیکەش زیندانى هەتاهەتایی و سزاى جۆراوجۆریان بەسەردا سەپێنراوە.