17
زووم..
کەناڵی قودس ئەلیەومی ناوخۆیی فەڵەستن کە لە بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیەوە نزیکە، کوژرانی پێنج رۆژنامەنووسی لە بۆردومانێکی ئیسرائیلدا راگەیاند.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل ئۆتۆمبێلێکی رۆژنامەنووسانی کەناڵەکەی لە کەمپی نوسەیرات بەئامانج گرتووە، بەهۆیەوە پێنج رۆژنامەنووسیان کوژراون.
کەناڵەکە دەڵێت، ئەو رۆژنامەنووسانە لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکی رۆژنامەنووسیدا کوژراون، ئەوەش بەشێکە لەو تاوانانەی ئیسرائیل بەرامبەر رۆژنامەنووسانی فەڵەستینی دەیکات.
هەفتەی رابردوو سەندیکای رۆژنامەنوسانی فەڵەستین راگەیاند، لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگی غەزەوە لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023ـەوە 190 رۆژنامەنوسیان کوژراون و زیاتر لە 400 دیکە بریندار بوون.