19
زووم..
بەگوێرەی ماڵپەڕی تورکیا تودەی، حکومەتی سوریا سکاڵایەک ئامادە دەکات بۆ ئەوەی داوای قەرەبووی 300 ملیار دۆلار لە ئێران بکات.
حکومەتی نوێی سوریا دەڵێت، بەهۆی پاڵپشتیی ئێران لە بەشار ئەسەد، زیانێکی زۆر بە گەل و ژێرخانی سوریا کەوتووە و پێویستە ئێران قەرەبووی بکاتەوە.
سکاڵاکە رەوانەی دادگا نێودەوڵەتییەکان دەکرێت بۆ لێپرسینەوە لە ئێران سەبارەت بە رۆڵی لە شەڕی ناوخۆی سوریادا.
حکومەتی نوێی سوریا جەخت لەوە دەکاتەوە هیچ پلانێکی نییە بۆ پەیوەندی لەگەڵ ئێران لە داهاتوودا و هەموو هەواڵەکان لەسەر دانوستان و کردنەوەی باڵیۆزخانەکانی دیمەشق و تاران رەتدەکاتەوە.