13
زووم..
کەشناسیی عێراق، پێشبینى دەکات لە سبەینێوە شەپۆلێکى بارانبارین عێراق و هەرێمى کوردستان بگرێتەوە و کەشەکە تاوەکو رۆژى یەکشەممەى داهاتوو باراناوى بێت.
پێشبینى دەکرێت، سبەى پێشنیوەڕۆ لە هەرێمى کوردستان ئاسمان هەور و هەتاو بێت، لە دواى نیوەڕۆوە کەشەکە دەبێتە بارانبارین، لە عێراقیش خێرایی با دەگاتە ٥٠ کیلیۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و تەپوتۆزى لەگەڵدا دەبێت.
لەگەڵ کەشە باراناوییەکەدا پێشبینى سارد و سەرماى زۆر ناکرێت، لە ئەمڕۆ خۆشتر دەبێت.