زووم..
ئاماری گیان لەدەستدان لە رووداوی تێکشکانی فرۆکە ئازەربایجانییەکە بۆ 38 کەس بەرزبووەوە.
میدیا جیهانییەکان دەڵێن، فرۆکەکە بەهۆی پۆلێک باڵندەوە توشی کێشەی هونەری بوو، بەو هۆیەوە لە نزیک شاری ئەکتاوی کازاخستان لە سەر کەنارە ئاوییەکانی دەریای قەزوین تێکشکا.
بەگوێرەی ماڵپەڕی فلایت رادار کە چاودێری فڕین و رێڕەوی فرۆکەکان دەکات، فڕۆکەکە بەسەر دەریای قەزوین لە دەرەوەی رێڕەوی خۆی سوڕاوەتەوە.
فڕۆکەکە 67 گەشتیاری هەڵگرتبوو، 29 یان رزگارکران، بەڵام 38 کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.
لەبارەی هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە، ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی ئازربایجان رایگەیاند، بەهۆی خراپی کەشوهەواوە فڕۆکەکە رێڕەوی خۆی گۆڕیووە، بۆیە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی هێشتا نەزانراوە و دەبێت بەتەواوەی لێکۆڵینەوەی لێبکرێت.