38
زووم..
هێزی دەریاوانیی فەرەنسا رایگەیاند، 107 کۆچبەری لە کەناڵی ئینگلیز رزگارکردووە، کە بە نیازبوون بەرەو بەریتانیا بپەڕنەوە.
هێزی دەریاوانیی فەڕەنسا دەڵێت، لە دوو هەوڵی جیاواز، 107 کۆچبەری لە ناوچەی دۆنکیرک رزگارکردووە.
بزوێنەری بەلەمی ئەو کۆچبەرانە لە نێوەڕاستی کەناڵی ئینگلیز لەکارکەوتووە و هێزەکانی فەڕەنسا فریایان کەوتوون.
ژمارەیەک کۆچبەریش ئاوەکەیان بڕیوە، بەڵام لەگەڵ گەیشتنیان بە خاکی بەریتانیا دەستگیرکراون.
هەروەها دەسەڵاتدارێتیی دەریاوانی فەرەنسا دەڵێت، هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە کەناڵی ئینگلیز لە وەرزی زستاندا مەترسیدارە، تەنها لەمساڵیشدا 73 کۆچبەر لەوێ خنکاون.