27
زووم..
هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، شکستیان بە سەرجەم هێرشەکانی گرووپە چەکدارەکانی تورکیا بۆسەر گوندەکانی باشووری رۆژهەڵاتی مەنبج هێناوە.
هەسەدە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، گرووپە چەکدارەکان بە پاڵپشتی بۆردومانی تورکیا هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەکە، بەڵام هەسەدە شکستی بە هێرشەکانیان هێناوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، لە پێکدادانەکانی ئەمڕۆدا لە دەوربەری شارۆچکەی ئەبو قەلقەل لە باشووری رۆژهەڵاتی مەنبج و ناوچەکانی باکووری بەنداوی تشرین، 14 چەکداری گرووپەکانی تورکیا کوژراون و دەیانی دیکەش برینداربوون، هەروەها دوو زرێپۆش و دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی ئەو گرووپانەش تێکشکێنراون.