زووم..
بزووتنەوەی حەماس دەڵێت، رێککەوتنی ئاگربەستی غەزە و ئاڵوگۆڕی دیلەکان بەهۆی مەرجی نوێی ئیسرائیلەوە دواکەوتووە.
حەماس لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە، دانوستانی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە دەوحە بە نێوەندگیری قەتەر و میسر لەنێوان حەماس و ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت و هەنگاوی زۆری بڕیووە.
دەشڵێت، ئیسرائیل مەرجی نوێی بۆ وەستانی جەنگی غەزە داناوە، کە پەیوەستە بە پاشەکشەی ئیسرائیل و وەستانی جەنگ و گەڕانەوەی ئاوارەکان، بووەتە هۆی دواکەوتنی ئاگربەستەکە.
رێکەوتنی حەماس و ئیسرائیل بۆ کۆتاییهێنانی جەنگ سێ قۆناغ لەخۆدەگرێت، لە قۆناغی یەکەمدا بارمتە بەساڵاچوەکان و نەخۆش و ژنەکان ئازاد دەکرێن، بەڵام حەماس دەیەوێت لە قۆناغی یەکەمدا جەنگ کۆتایی پێبێت، ئیسرائیلیش دەیەوێت لە قۆناغی یەکەمدا ئیدارەی حەماس لە غەزە کۆتایی پێبێت.