33
زووم..
د.مورشید خەزنەوی، کەسایەتیی ئاینیی رۆژاڤاى کوردستان دەڵێت، بۆ ئەوەی كورد لە گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق بەھێز بێت، دەبێت چەكیان لەدەستبێت.
د. مورشید خەزنەوەی لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی زوومی ئێمە گوتی، بۆ ئەوەى کورد هێزى قسەکردنى بەهێزبێت، پێویستە هێزێکى سەربازى لەپشت بێت.
د، مورشید خەزنەوی باسی لەوەشکرد، کورد بە یەک شاند دەچێتە دیمەشق بۆ دانوستان و گوتی: بڕیار دراوە یەک هەڵوێستی کورد هەبێت لە دیمەشق و کۆبوونەوەی ئەنەکەسە و مەزڵوم عەبدی ئەرێنی بووە.
رەنج ئازاد لێی دەپرسێت، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چی بە هەردوولا گوتووە؟ ئەویش دەڵێت: گوتوویانە ئەگەر حەز بکەن لە سوریای نوێدا پێگەتان هەبێت دەبێت یەکدەنگ بن.