25
زووم..
ئیداری نوێی سوریا یەک ملیۆن حەبی هۆشبەری جۆری کەپتاگۆنی لە باشووری دیمەشق سوتاند.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، لە کەفەرسووسەى باشووری دیمەشق، ئیدارەى نوێی سوریا زیاتر لە یەک ملیۆن حەبی کەپتاگۆنی سووتاند، کە سەرجەمیان لە ناوخاکى سوریا دروستکراون.
بەگوێرەى ئاژانسەکە، ئەو حەبانە لە جۆری کەپتاگۆنن، پێشتر لە کارگە نهێنیەکانى رژێمى پێشووى بەشار ئەسەدەوە دروستکراون.
دوای روخانى رژێمەکەى بەشار ئەسەد و هەڵاتنى، چەندین کارگەى دروستکردنى مادەى هۆشبەر دۆزرانەوە ک بنەماڵەکەى خاوەندارێتیان کردووە.
کەوتنى دیمەشق چەندین رووی تاریکی دەسەڵاتەکەى بەشار ئەسەدى روناککردەوە، یەکێکیان پیشەسازیی دروستکردنی حەبی هۆشبەرى جۆری کەپتاگۆن و بازرگانى و هەناردەکردنى بووە.