زووم..
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، کورد لە سوریا یان دەبێت خۆیان رادەست بکەن و چەکەکانیان دابنێن، یان لەگەڵ چەکەکانیان لەگۆڕ دەنرێن.
ئەردۆغان لە کاتی گوتارێکیدا لە پەرلەمان بۆ فراکسیۆنی پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشەپێدان، گوتیشی: ئێمە بڕیارمانداوە رێکخراوە یاخییەکان لە سووریا بەتایبەت پارتی کرێکارانی کوردستان لەناوببەین، کە هەڕەشە لە مانەوەی هەردوو وڵاتەکەمان دەکەن، ئەم تاوانبارە جوداخوازانە یان خۆیان ماڵئاوایی لە چەکەکانیان دەکەن، یان لەگەڵیان دەنێژرێن.
ئەردۆغان راشیگەیاند: لەوانەیە بۆ وڵاتانی دیکە ئاسایش و ئارامیی سوریا لە پلەی دووەمدا بێت، بەڵام ئێمە توانای ئەوەمان نییە وا بیربکەینەوە، چونکە سنوورێکی 900 کیلۆمەتریمان لەگەڵ سوریا هەیە و ئەو رێکخراوە جوداخوازانە لەناودەبەین کە هەوڵی دروستکردنی دیوارێکی خوێن دەدات لەنێوان ئێمە و برا کوردەکانماندا.