زووم..
ئەحمەد عەلیجانپوور، سەرۆکی زانکۆی ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە فێستیڤاڵی رێزلێنان لە براوەکانی توێژینەوە و تەکنۆلۆجیا رایگەیاند، زانکۆی ورمێ لە ساڵانی رابردوودا بۆ پشتیوانیکردن لە توێژینەوە، چەندین پلەی زانستی بەدەستهێناوە و پەیوەندییەکی
زانستیی باشی لەگەڵ زانکۆکانی باشوور و باکووری کوردستان دامەزراندووە.
عەلیجانپوور لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئیرنا گوتوویەتی، زانکۆکەمان لە بواری گەشەی ژمارەی زانایان و بەرەوپێشبردنی زانستیدا، لە پلەی سێیەمی زانکۆ پێشکەوتووەکانی ئێرانە.
جگە لەوەش زانکۆی ورمێ بۆنەی زانستیی جۆراوجۆری وەک “شەوی زانست” و “ئێوارەی ئومێد”ـی بەڕێوە بردووە کە یارمەتیدەر بووە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و فەرهەنگیی ئەو پارێزگایە.
بەشی زانست و تەکنەلۆجیای ئەم زانکۆیە یەکێکە لە ناوەندە پێشکەوتووەکانی زانست و تەکنەلۆجیای ئێران، کە 59 کۆمپانیا و 343 کارمەندی هەیە.