زووم..
سەرەڕای گەمارۆ و سزادانی روسیا بەهۆی شەڕی ئۆکراینەوە، وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا لەمساڵدا هاوردەکردنی گازیان لە روسیا بە رێژەی %13 زیادکردووە.
بەگوێرەی فاینانشیاڵ تایمز، هاوردەی گازی ئەوروپا لە روسیاوە لە دوای شەڕی ئۆکراین دابەزی بەڵام ئەمساڵ بەرزبووەتەوە.
ساڵی رابردوو نرخی گازی روسیا گەیشتە ئاستێکی نزم، بۆیە هاوردەی وڵاتانی ئەوروپی گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینی.
کۆمپانیای گازپرۆم، کە هەناردەی غازی سروشتی روسیای بەدەستە، رایگەیاندووە، ترانزێتی گاز لەڕێی ئۆکراینەوە بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە، بەڵام قەبارەکەی بۆ چارەکێکی ئاستی پێش جەنگ دابەزیوە.
لە دوای شەڕی ئۆکراینەوە، روسیا بە بەهای زیاتر لە 800 ملیار یۆرۆ نەوت و غازی هەناردە کردووە، لەو رێژەیەش یەکێتیی ئەوروپا زیاتر لە 200 ملیار یۆرۆی کڕیوە.
یەکێتیی ئەوروپا لە پلانیدایە تا ساڵی 2027کۆتایی بە هاوردەکردنی وزە لە روسیاوە بهێنێت.