زووم..
هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر ئەو ناوچانە دەکەن تورکیا داگیری کردوون.
هێزەکانى سوریاى دیموکرات هەسەدە لە راگەیەنراوێک بڵاویکردەوە، شەرڤانان ئامادەکاری بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی گرێ سپی و سەرێ کانی دەکەن.
هەسەدە راگەیەنراوەکەى ئاراستەى دانیشتووانی گرێ سپی و سەرێ کانی کردووەو راشیگەیاندووە، تا کۆتایی ساڵ ناوچەکانتان چۆڵ بکەن.
هەروەها جەختیکردووەتەوە، کە ئامادەکاری بۆ ئۆپراسیۆنی جۆری دەکەن دژی پێگەکانی تورکیا لە ناوچە داگیرکراوەکان، هەروەها رایگەیاندووە، داوا لە گەلی خۆمان دەکەین پەیوەندیی بە ریزەکانمانەوە بکەن و پشتیوانمان بن.
هەسەدە داوا لە ماڵباتی عەرەبە هاوردەکراوەکان و چەکدارانی گرووپەکانی سەربە تورکیاش دەکەن، سوود لەم دوایین هەلە وەربگرن و ئەو ناوچانە چۆڵ بکەن.
هەسەدە باسى لە هەوڵەکانى تورکیاش کردووە و ئەوەى راگەیاندووە، تورکیای داگیرکار هەرگیز گرنگی بە ژیانی سورییەکان نادات.