20
زووم..
باڵیۆزخانەی عێراق لە تورکیا رایگەیاند، عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆ بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراقی گەیشتە ئەنقەرە.
سەردانی شاندەکە لەسەر داوای عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا بووە.
وەزیرانی ناوخۆی هەردوو وڵات گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵیی وڵاتەکانیان و ژمارەیەک دۆسیەی گرنگی هاوبەش دەکەن، بەتایبەت بەرەنگاربوونەوەی تاوان و ئاڵوگۆڕی هەواڵگری و پاراستنی سنوورە هاوبەشەکان.
باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە ئاماژەی بەوەشداوە، وەزیری ناوخۆی عێراق لەگەڵ یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆدەبێتەوە و پێکەوە گفتوگۆ لەسەر باشکردنی پەیوەندییە ئەمنییەکان دەکەن، بەجۆرێک لە بەرژەوەندیی هەردوو وڵاتدا بێت.