زووم..
روانگەی سوری دەڵێت، هێزەکانی روسیا ئۆتۆمبێل و کەرەستە سەربازییەکانیان لە بنکەی سەربازی عاموداوە بۆ فڕۆکەخانەی قامیشلۆ گواستوەتەوە و بنکەکەیان چۆڵکرد، ئەوەش بەشێکە لەئامادەکاریییەکانیان تا لەوێوە بۆ بنکەی سەربازی حەمیمە لە لازقیەی سوریای بگوازنەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە هێزەکانی روسیا لە ساڵی 2021ـەوە دوای هێرشی تورکیا و گرووپەکانیەوە لە ناوەندێکی خوێندنی پیشەیی لە باشوری شاری عامودای رۆژاڤای کوردستان جێگیر کراون.
روانگەکە دەشڵێت، لەکاتی روخانی رژێمی بەشار ئەسەد، روسیا بنکەکانی ئاسمانی حەمیم و تەرتوسی دەریایی بۆ گواستنەوەی یەکە سەربازییەکانی و کارمەندانی دیپلۆماسیی و هاووڵاتیانی روسی و ئەو بیانیانە بەکارهێناوە کە لە سوریاوە گەڕاونەتەوە بۆ روسیا.
رۆژی 13ـی ئەم مانگەش هێزەکانی روسیا لە ناوچەی حەسیای باشوری حمس بە ئاڕاستەی شارەکە گواستەوە و هێزەکانی لە بنکەی سەربازی حەمیمەی دەوروبەری لازقیە کۆکردەوە.