21
زووم..
ئەنجومەنی باڵای ئینتەرنێتی ئێران بڕیاریدا فیلتەر لەسەر واتسئاپ و گووگڵ پلەی لاببات.
ئەنجومەنەکە گفتوگۆی لەسەر پرسی پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانی فیلتەر و بلۆککردندا کردووە، دواتر ئەندامانی دەنگیان داوە بە لابردنی فیلتەری سەر هەندێک پلاتفۆرمی بیانی کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەهێنرێن، وەک واتسئاپ و گووگڵ پلەی.
ستار هاشمی، وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆجیای زانیاری لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی، هەنگاوی یەکەمی لابردنی سنووردارکردنەکان لە ئینتەرنێتدا نراوە.
ئەم بابەتە لە سەرەتای هاتنەسەرکاری سەرۆککۆماری نوێی ئێران بووەتە بابەتی سەرەکی بۆ جێبەجێکردن.