28
زووم..
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێن، بەراورد بە رۆژانی رابردوو لە ناوچەکانی دەوروبەری مەنبج شەڕ و پێکدانی نێوان شەڕڤانانی هەسەدە و گرووپەکانی تورکیا کەمبووەتەوە.
دەشڵێت، کەمبوونەوەی گرژییەکان دوای پێشڕەوییەکانی هەسەدە دێت لە میحوەری بەنداوی تشرین و نزکبوونەوەیان لە شاری مەنبج، کە تەنها ١٢ کیلۆمەتر لە شارەکەوە دوورن.
روانگەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، لە گوندی بابیری، سەرچاوەیەکی سەرەکی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی شاری حەلەبی لێیە و لەژێر دەستی شەڕڤانانی هەسەدەدایە لەلایەن گرووپەکانی تروکیاوە بەردەوام هێرشیان دەکرێتە سەر و ناوبەناو شەڕو پێکدانیش لەنێوانیاندا روودەدات.