35
زووم..
وەزیری کار و ئاسایشی کۆمەڵایەتی تورکیا رایگەیاند، لەپاش کۆبوونەوەکانمان لەسەر بودجەى 2025 لە پەڕلەمان بڕیارماندا سەدا 30 مووچەی ئەو کەسانە زیادبکەین کە کەمترین بڕە مووچەیان لەو وڵاتە هەیە.
بەگوێرەى هەواڵێکی پێگەى تی 24، ڤەدات ئیشیکهان وەزیری کار و ئاسایشی کۆمەڵایەتی تورکیا رایگەیاندووە لە ساڵی 2025 دا کەمترین بڕە مووچە دەبێتە 22 هەزار و ١٠٤ لیرەی تورکی کە دەکاتە 625 دۆلاری ئەمریکی.
ئیشکهان راشیگەیاندووە، وەک دەوڵەت بۆ ساڵی نوێ بۆ هەر کەمترین مووچەخۆرێک بڕی 700 لیرە بۆ هەزار لیرەمان زیاد کردووە. جگە لەوەش، ئێمە لە ساڵی 2002وەوە کەمترین مووچەمان نزیکەی چوار هێندە زیادکردووە.